Duration 2:45

مامۆستا ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی (هەڵوەدا) Vietnam

1 159 watched
0
32
Published 3 Nov 2018

جەوانی ،وەی جەوانی ،وەی جەوانی لە دەست تاکوو نەچووی، قەدرم نەزانی بە بێ ئیزنی دڵم، دەستانی لەرزۆک دەکەن بای بای لە خۆشی زیندەگانی جەوانی وەی لەدەست دەورانی پیری هەموو مڵکی جیهانت بێ، فەقیری بڵێن ئازاد و سەربەستی چ حاسڵ لە پێ کەوتوو لە جێی خۆت دا ئەسیری مناڵ ئاسا خەریکی دارە دارەم وەکوو نەی کوون کوون و دڵ پارە پارەم بە بێدەنگی لە گۆشیکدا کش و مات بە دڵ ئاتاجی یەک لوتف و ئیشاڕەم ئەوانی خۆشەویستیان بووم نەماون لە کۆڕی غەمگووساڕان هەڵکەناوم نیە سا سێبەرێک تا پاڵی وێدەم هەموو باغاتی دڵ لێک هەڵوەشاون زەمانێکی مناڵێکی بزۆز بووم بە ڕاستی خۆشەوێستی خزم و هۆز بووم بە لاویش ئەو ئەوینە پایەدار بوو هەتا کاتێک لە لەشدا قیت و قۆز بووم ڕەشی موو باعیسی بەختی گەشم بوو بە ڕووی کەس تا نەبوو دەستی نیازم هەموو خۆشی ژیان سەرجەم بەشم بوو بەڵام ئەوڕۆ هەموو شت پێچەوانە قەڵای بەژنم خەریکی داوەشانە بە خەمناکی وتارم دێتە سەر زار هەزار خۆزگەم بەوەی هێشتا جەوانە وەبیرم دێ مناڵێک بووم تەمەن کەم کە بوومە هاونشینی مەینەت و خەم زەمانێ تێپەڕیوە لەو زەمانی بەڵام هێشتا لەگەڵ ئەو دووانە هەر هەم گڕی شەم تا هەیە دەینێنە سەر مێز دەگیرێ لێی بە سەد جوور حورمەت و ڕێز بەڵام کاتێ کە بوو لامپ و گەشاوە دەبینی پەت لە مل هەڵوەسراوە مامۆستا ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی (هەڵوەدا)

Category

Show more

Comments - 1