Duration 1:43

ئەحمەد موختار جاف Vietnam

Published 16 Jan 2021

چاوەکەم دووربێ لە ڕووت وا چاوەکانم ژان ئەکەن هەر لە سورمەی خاکی ڕێگات ئارەزووی دەرمان ئەکەن یەعنی ئاوی دیدەکانی من لە دووریی قامەتت وا بەخۆر دێن هەر لە نەهری تانجەرۆ و سیروان ئەکەن پەرچەم و لێو و دەمی شیرین یاری نازەنین هەر لە زوڵمات و لە ئاوی چەشمەیی حەیوان ئەکەن جانفیدای ئەو دەولبەرانەم وا بە خەندەی لێویان بێ موداوا زامی قەلبی عاشقان دەرمان ئەکەن ئەو کەسانەی خادیمی دەرگای نیگارن دایما گاڵتەو و سوحبەت بە تەختی قەیسەر و خاقان ئەکەن لادە شاعیر تۆ لە باسی عەشقبازی و سەیری کە چۆن خەریکن چەند کەسێ ئێستا وەتەن وێران ئەکەن جاهیلان بۆ ئیستیفادەی زاتی خۆیان ڕۆژ و شەو لەم موحیتە مەنعی عیلم و سنعەت و عیرفان ئەکەن ڕوو ڕەشی دنیا و قیامەت ئەو نەفامانەن کەوا هەجوی قەوم و میللەتی خۆیان بە پارە و نان ئەکەن ئاسمان ئێستا وەها چەرخاوە جاهیل غاڵبە گوربەو و ڕێوی خەیاڵی مەرتەبەی شێران ئەکەن چەند کەسێکی تازە پیاکەوتوو لە کوورە دەرچوون پیاو کە چوو بۆ ئیش لە پێشا یۆقڵەمەی گیرفان ئەکەن خەڵقە بەعزێ کەس لە ئینسانی چییان دیوە زەرەر وا هەمیشە مەشقی وەحشی و پەیڕەوی حەیوان ئەکەن

Category

Show more

Comments - 0